
ئەمڕۆ سێشەممە 2025/4/29 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە به‌ڕێز باڵیۆز تۆماس سەیلەر، سەرۆکی نێرده‌ی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش تاوتوێ کران، هەروەها سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری لە عێراق و ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی ڕۆڵی یەکێتیی ئەورووپا لە پشتگیریی سەقامگیری و بەردەوامیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرده‌وه، به‌تایبه‌تی لە بوارەکانی گەشەپێدان، مافەکانی مرۆڤ و هاوکاریی ئابووری و کولتووریدا.
لای خۆیەوە، به‌ڕێز باڵیۆز تۆماس سەیلەر، پابه‌ندیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپای به به‌رده‌وامیی پشتگیری له عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەربڕی و خواستی یەکێتیی ئەورووپای بۆ بره‌ودان بە بوارەکانی هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا نیشان دا.
دۆخی سووریا و ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.