پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/11/18 لە دهۆک، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کرد.
لە کۆبوونەوەیه‌کدا، خۆشحاڵییان بە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دۆخی سیاسی و پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوویان تاوتوێ کرد. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش و هەماهەنگی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بۆ قۆناغی داهاتووی وڵات.
هه‌ردوولا جەختیان لەسەر پابەندیی بە دەستوور کردەوە وه‌ک بنه‌مایه‌کی سەرەکی بۆ پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گەرەنتیکردنی مافی هاووڵاتییان.
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دووپاتیان کرده‌وه کە پێویسته هه‌مووان پابەندی نەگۆڕە نیشتمانییه‌کان بن بۆ پاراستنی سەقامگیری و دیموکراسی و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و وەڵامدانەوەی خواستەکانی گەلی عێراق به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆکوه‌زیران ئه‌لسوودانی کۆبوونه‌وه
2025-11-18T12:54:00.000000Z