Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆک ماکرۆن ده‌کات‌

2026-02-13T23:09:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

هه‌ر له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2026/2/13، بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دیدارێکیان ئه‌نجام دا.


تیایدا دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە ده‌ستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا کردەوە.


سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ دۆستایەتی و پشتگیریی بەردەوامی فەڕەنسا و سه‌رۆک ماکرۆن و داکۆکیکردنیان لە مافە دەستوورییەکانی گه‌لی کوردستان دووپات کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.