
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز يان برێم، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان به‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه و ئارامى و سهقامگيريى ناوچهيى و نێوده‌وڵه‌تييه‌وه، بيروڕايان گۆڕييهوه و باسيان له مه‌ترسييه‌كانى ئه‌گه‌رى فراوانبوونى زياترى ئاڵۆزييهكان كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ڕاوه‌ستاندنى شه‌ڕ و پێكدادان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له هه‌ڵوێستى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياتر بگيرێت و كێشه و ناكۆكييهكان به گفتوگۆ و ڕێگه ديپلۆماسييهكان چاره‌سه‌ر بكرێن.
به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا پوخته‌يه‌كى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن بۆ ڕاوه‌ستاندنى شه‌ڕ و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان خسته ڕوو. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه تيشكى خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى ترۆيكاى ئه‌ورووپيدا بۆ ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى دۆخه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان بۆ گفتوگۆ و ڕێگه‌چاره‌ى ديپلۆماسى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.