
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئه‌رمان تۆپچو، كونسوڵى گشتیی توركيا له هه‌رێمى كوردستان کرد.
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها جووڵه‌ى هاتوچۆيان له سنووره‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيا دواى داخرانى فڕۆكه‌خانه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى توركياى كرد بۆ ئه‌و ئاسانكارييهى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌شتياران و هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له خاڵه سنوورييه‌كان پێشكه‌شى ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه به‌تايبه‌تى ستايشى ڕۆڵى به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى توركياى له هه‌رێمى كوردستان و تيمه‌كه‌ى كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى توركيا، ئاماده‌ييى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى توركياى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ گه‌شتياران و هاووڵاتييان و سه‌ردانيكه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له خاڵه سنوورييه‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى ده‌زگا و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له خاڵه سنوورييه‌كان كرد كه ته‌واوى ئاماده‌كارييان بۆ ئه‌و دۆخه كردووه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا، چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبهشيان، باس كرد.