پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی یەکێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا دەکەم. بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری. پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بە سوودی هەموو ناوچەکە دەگەڕێتەوە.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لە پشتگیری و هاوکاریمان بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێک دەکەینەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بێت و ئاسۆیەکی نوێ بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بکاتەوە. هیوادارین هەنگاوی تری له پهرلهمان بهدوادا بێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/25