پێشوازی لە بڕیاری دادگا بۆ سزادانی تاوانبار (عەجاج تکریتی)، جەللادەکەی نوگرەسەلمان ده‌كه‌م. ئەم بڕیارە سەرکەوتن و جێبه‌جێبوونى دادپەروەری و لانى كه‌مى دڵدانه‌وه‌ى کەسوکاری ئەنفالکراوانه. دەستخۆشی لە دادوەران، پارێزەران، شایەتحاڵە بوێرەکان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه هاوكار بوون له گه‌ياندنى تاوانبار به سزاى ياسايى.
سزادانی ئەم تاوانبارە دوای چەندین ساڵ، پەیامێکی ڕوونە کە تاوانەکانی جینۆساید و دژی مرۆڤايه‌تى، ده‌رهه‌ق به گەلی کوردستان، هەرگیز کۆن نابن و دەستی دادپەروەری هەر دەگاتە تاوانباران. ئەمڕۆ جارێکی تر سەلمێنرا کە ئیرادەی ماف و ژیان، لە هەموو ستەم و دڕندەیيیەک بەهێزترە.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه پێويسته حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و قه‌ره‌بووى ماددى و مه‌عنه‌ويى قوربانييانى ئه‌نفال بكاته‌وه كه دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق به جينۆسايد ناساندوويه‌تى.
یادی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان هەمیشە بەرز و گيانيان شاد و ئاسووده بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/5/14