
بە ناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌ش به جه‌نابى سه‌رۆك شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دیوان و نووسينگه‌ی بەڕێزيان ده‌كه‌م، بۆ ئەو گرنگيپێدان و چاودێرييه تایبەتەی ئه‌م دوايييه له ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ريدا له ئه‌بوزه‌بى، پێشكه‌ش به خوالێخۆشبوو کەریم شه‌نگالى کرا.
خوالێخۆشبوو لە ماوەی مانەوەیدا لە نەخۆشخانە، خزمه‌تێكى پزيشكيى زۆر باش و مامه‌ڵه‌يه‌كى مرۆيى و جوامێرانه‌ى باڵاى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى پێشكه‌ش كرا و هه‌موو هه‌وڵێكيان دا بۆ ئه‌وه‌ى باش‌ترين چاودێریى پێ ببه‌خشرێت كه مايه‌ى سوپاس و پێزانينى زۆرى ئێمه‌يه.
هەروەها ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانينم پێشكه‌شيان ده‌كه‌م بۆ هەڵوێستى به‌رزى برایەتييان بە ئه‌ركى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تەرمی خوالێخۆشبوو بۆ نيشتمان کە نيشانه‌يه‌كى ڕاستەقینەی پەیوەندیى پته‌و و گيانى برایەتيی نێوان گەلی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراته به سەرکردایەتی و گەلى هه‌ردوولاوه. ئەم هەڵوێستە مرۆيى و جوامێرييه‌ى ئه‌وان به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين و بۆ هه‌ميشه به مايه‌ى پێ‌زانین و سوپاسگوزاريی گەل و سەرکردایەتیی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
له هه‌مان كاتدا سوپاسگوزارى و پێزانينى خۆمان بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارى و پشتيوانييه‌ى ئيمارات دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌گشتى پێشكه‌ش به عێراق بە هه‌رێمى كوردستانەوە، ده‌كات. ئه‌و پشتيوانييه ڕاستگۆيه‌ى كه پته‌ويى په‌يوه‌نديى دۆستايه‌تى و برايه‌تيى نێوانيان ده‌رده‌خات.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/6/11