به داخێكى زۆره‌وه هه‌واڵى گيانله‌ده‌ستدانى دوو هاووڵاتى له سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و هاووڵاتييه‌ك له سنوورى له‌يلان له كه‌ركووك و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌مان به‌هۆى لافاوه‌وه پێگه‌يشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
لەم دۆخە نەخوازراوەدا، پشتيوانيى ته‌واومان بۆ خه‌ڵكى خۆشه‌ويستى چه‌مچه‌ماڵ و زيانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاسپێردراون كه به هاناى لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنى گيان و ماڵى هاووڵاتيان و پێشكه‌شكردنى هاوكاريى پێويست، بده‌ن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/12/9