
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/6/11 به ئاماده‌بوونى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى و به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى حكوومى و حزبى و دیپلۆماتکاران و پياوانى ئايينى و كه‌سايه‌تى و هاوڕێيان و خانه‌واده‌كه‌ى، ڕێوڕه‌سمێک بۆ پێشوازى له ته‌رمى خوالێخۆشبوو كه‌ريم شه‌نگالى له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، ساز درا.
پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى ئه‌بوزه‌بى له ئيمارات كۆچى دوايى كرد، به‌يانيى ئه‌مڕۆ ته‌رمى خوالێخۆشبوو به هاوكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ئيمارات، گه‌يشته‌وه هه‌ولێر.








