ئێوارهی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/3/18، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکان؛ بیروڕایان گۆڕییەوە. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی برەودانی زیاتر بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی زیاتری شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە نەگلێن و لە هەموو ئاستەکاندا کار بۆ ئەوە بکرێت ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.
له بهشێكى ديكهى كۆبوونهوهكهدا، سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ توركيا دووپات كردهوه بۆ يارمهتيدان و ئهو ئاسانكارييهى له دهروازهكانى سنوور بۆ هاتوچۆى گهشتياران پێشكهش به هاووڵاتييانى ههرێمى كوردستان و عێراق به گشتی دهكهن.
کاریگەریی شەڕ و ئاڵۆزییەکان بەسەر تورکیاوە، لەگەڵ پەیوەندییەکانی هەردوولا و پێشبینییەکان بۆ داهاتووی دۆخەکە و ڕووداوەکان، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.