Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

2026-04-30T08:21:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/4/30 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئەبووزەبی لەلایەن خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراته‌وه‌ پێشوازیی لێکرا و دواتر کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا، تاوتوێ کران، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی و گەشەپێدانی هەردوولا بگەیەنێت.

هه‌ردوولا دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دۆخی ناوچەکە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچه‌يی و نێودەوڵەتی، بیروڕایان گۆڕییەوە. له‌مباره‌يه‌وه‌ جەختیان لە گرنگیی کاری پێکەوەیی و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش کردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان.

چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.