
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/9/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له شاندێكى هاوبه‌شى به‌رپرسانى دیوانی ئه‌وقافى ئايينه‌كانى مه‌سيحى، ئێزدى و سابيئه‌ى مه‌ندائى، سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز د. ڕامى جۆزێف ئاغاجان، سه‌رۆكى ديوان، كرد.
له ديدارێكدا دۆخى پێكهاته ئايينييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ى ئاماده‌يى و به‌شدارى و هاوبه‌شيى پێكهاته‌ى مه‌سيحى، ئێزدى و سابيئه‌ى مه‌ندائى له پێگه و دامه‌زراوه سياسى و كارگێڕييه‌كاندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى فراوانکردن و قووڵکردنه‌وه‌ی کولتووری پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن له هه‌موو ئاسته‌کانی ژیاندا کرده‌وه، به‌تایبه‌تی له په‌روه‌رده و خوێندندا. شانده‌که ستایش و پێزانینیان بۆ ڕۆڵ و خه‌مخۆریی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و کار و پشتیوانیی به‌ڕێزیان له پێکهاته‌کان ده‌ربڕی.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ مسۆگه‌رى و ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌موو مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان له وڵات، جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ميشه به نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه و پارێزەری مافه‌كانيان ده‌بێت.