Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه‌

2025-10-14T19:46:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/10/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا داكۆكييان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شيان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگيى سەر‌خستنى پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، هه‌روه‌ها پته‌وكردنى هاريكاريى نێوان هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق، هاوڕا بوون.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز يان برێم، كونسوڵی گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو، به‌ بايه‌خه‌وه‌ باسيان له پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركيا و دوايين هه‌نگاوه‌كانى كرد و دۆخى سووريا و ڕێككه‌وتنى ڕاگرتنى شه‌ڕيان له‌ غه‌ززه،‌ تاوتوێ كرد.