به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 2025/7/31 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ كيڤن لامبێرد، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان وه‌زير و سوپاسالارى پێشمه‌رگه و كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و په‌لامار و جووڵه‌كانى داعش تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها باس له پێويستيى كاراكردنى زياترى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه و چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه كرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه له‌سه‌ر ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و سووريا به‌تايبه‌تى، بۆيه پێويسته هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان و هه‌موو هاوكارييهك بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنى يه‌كجاريى هێزه‌كانى له سووريا و عێراق، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌واميى ئه‌ركى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێودهوڵهتييان به پێويست زانى.
هه‌ردوولا داكۆکييان كرده‌وه كه كورد و پێكهاته‌كان له سووريا ده‌بێ هاوبه‌شێكى كاراى ئێستا و داهاتووى وڵات بن، هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر سهقامگيريى وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا كۆبووه‌وه
2025-07-31T07:45:00.000000Z