
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/10/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له شاندێكى كه‌نيسه‌ى ئه‌رتۆدۆكسى ڕووسى به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز مه‌تران ئه‌نتۆنى، به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ژماره‌يه‌ك له پياوانى ئايينيى كه‌نيسه‌كه كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ڕووسيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تى مه‌سيحييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى كه‌نيسه‌ى ئۆرتۆدۆكسى ڕووسى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و كه‌نيسه مه‌سيحييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
شاندى ناوبراو كه هه‌فته‌ى ڕابردوو بۆ به‌شداريى له كۆنفرانسێكى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى سه‌ردانى هه‌ولێريان كردبوو، خۆشحاڵيى خۆيان به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ستايشى پێكه‌وه‌ژيانى نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان كرد و سوپاس و پێزانينيان بۆ پاراستنى ماف و ئازادييه‌كانيان دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان و ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه‌يان، سه‌ردانه‌كه‌ى به نيشانه‌يه‌كى گرنگى پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان شانازيى به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا ده‌كات و هه‌ميشه پارێزه‌رى ئه‌و كولتووره ده‌بێت.
ديدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانى شانده‌كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى پێكهاته ئاينييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، قۆناغه‌كانى په‌يوه‌ندييى مێژووييى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕووسيا، گرنگيى گفتوگۆ و ديدارى نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان و په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
