نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/11/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز ئيرفان سديق، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له ديدارێكدا وێڕاى ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و خواستى دوولايهنه بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
هه‌ردوولا سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان به هه‌نگاوێكى گرنگ بۆ بره‌ودان به ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سياسى له وڵات له قه‌ڵه‌م دا. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه پێشبينى و بۆچوونيان ده‌رباره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵى له عێراق خسته ڕوو.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.