Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى فه‌ڕه‌نسا دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

2025-11-26T18:03:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025/11/26 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێكدا، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و قۆناغى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنيان به‌ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له‌ قه‌ڵه‌م دا و له‌سه‌ر گرنگيى هاوكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى فيدراڵى له‌ عێراق هاوڕا بوون كه‌ وه‌ڵامدەره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتييان بێت.

پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر ـ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.