به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له به‌ڕێز باڵيۆز عه‌لى ڕزا گوينهى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان كرد و جه‌ختيان له بره‌ودان به فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهشيان له بواره جياكاندا، كرده‌وه.
دۆخى ئه‌منيى ناوچه‌كه و دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى توركيا له هه‌ولێر، ئاماده‌ى بوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و شاندێكى توركى جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
2025-09-02T08:21:00.000000Z