به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه به جێگری یەکەمی سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی شه‌شه‌ميدا، به گه‌رمى پیرۆزبایی له بەڕێز عه‌دنان فهيحان ده‌كه‌م. هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌م ئه‌ركه نوێيه‌دا بۆ ده‌خوازم.
متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە بەڕێزیان، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکی گرنگ دەخاتە ئەستۆی؛ بۆ ئەوەی له دەستەی سەرۆکایەتيدا ڕۆڵێکی کارا له بەهێزکردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەندا ببینێت.
هیواخوازین بەڕێزیان ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لە دروستکردنی هەماهەنگی و لێکگەیشتنی زیاتر لەنێوان فراکسیۆن و هێزە سیاسییەکاندا و يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له عێراقی فيدراڵ.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/30