
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/7/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌رتورۆ ئه‌نيبال گالێگۆس ڕاميرێز، باڵيۆزى ڤه‌نزوێلا له عێراق، ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌تى بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى ڤه‌نزوێلا له‌گه‌ڵ عێراقدا بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
له ته‌وه‌ر‌ێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى خرانە به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه، جه‌خت له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه و ناكۆكييه‌كان، كرايه‌وه.