
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/6/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ بريجيش كۆمار، كونسوڵى گشتيى نوێى هيندستان له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان كرده‌وه و ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له بواره جياكاندا، بيروڕايان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر كار و چالاكيى ده‌ستى كار و كۆمپانيا هيندييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.