
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/7/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به مه‌به‌ستى ماڵئاواييلێكردن، پێشوازیی له خاتوو ئان‌و سارێلا، باڵيۆزى فينله‌ندا له عێراق كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، بۆ ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراقدا، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به خاتوو سارێلا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ فينله‌ندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه خاتوو سارێلا ستايشى هاريكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خۆى و ستافه‌كه‌ى له ماوەی كاركردنيدا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هه‌ميشه خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا، هاريكاريى هاوبه‌شيان فراوانتر بكه‌ن.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئاماده‌يى و ڕۆڵى ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان، خرانه به‌ر باس.