
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/8/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له خاتوو گوينده‌لن گرين، كونسوڵى گشتيى نوێ و به‌ڕێز ستيف بيتنه‌ر؛ كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایی بۆ ده‌ستبه‌کاربوون، خاتوو گرينی له هه‌موو پشتيوانييه‌ك بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دڵنیا کرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵی به‌ڕێز بيتنه‌ر ده‌ربڕی كه له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا كارى كردووه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا.
به‌ڕێزيان سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جياكاندا كرد و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكادا كرده‌وه.
لاى خۆيانه‌وه به‌ڕێز بيتنه‌ر كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌مه‌ريكا سوپاسی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانی کرد بۆ پشتيوانييان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها خاتوو گرين كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوپه‌يمانێك به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و خوازيارى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و فراوانكردنيانه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
