ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2026/5/23، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محهمهد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.
لە دیدارێكدا، بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییە کردەوە کە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پێیگەیشتووە.
سهرۆك نێچيرڤان بارزانى، پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى مامۆستا سەڵاحەدین محهمهد بەهائەدین لهمبارهيهوه دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی کردەوە کە لە بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستاندان و ههر ئهمهى لێ چاوەڕوان دەکرێت.
لای خۆیەوە، بهڕێز ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بهڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان له هەوڵەکانی دەربڕی.
دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی ديدارهكه بوو.