ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشەممە 2025/11/18 لە دهۆک، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ بەڕێز ئەحمەد داوودئۆغڵۆ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئاینده، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا و دۆخی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا کرده‌وه و هاوڕا بوون که کاریگه‌ریی ئه‌رێنیی به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌وه ده‌بێت. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه پشتگیریی هه‌موو لایه‌کیان بۆ پرۆسه‌که به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و داهاتووی پرۆسەی سیاسی له عێراق، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.