ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2021/2/18 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرمانى هەرێمى بۆ دەستبەکاربوونى بەڕێز ئومێد خۆشناو وەک پارێزگارى تازەى هەولێر ئیمزا کرد. ئینجا لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ، بەڕێز پارێزگارى تازەى هەولێر، لەبەردەم بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا، سوێندى یاسایى خوارد.
لە وتەیەکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له پارێزگارى تازه‌ى هه‌ولێر کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هەروەها ئاماژەى بەوە دا کە ئەرکى به‌ڕێز پارێزگارى هه‌ولێر قورسه، به‌تايبه‌تى له‌م دۆخه‌دا كه كۆمه‌ڵێك كێشه و قه‌يران ڕووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌ته‌وه. جەختیشى لەوە کردەوە کە پارێزگارى هه‌ولێر ده‌بێ پارێزگارى هه‌موو خه‌ڵكى پارێزگاى هه‌ولێر به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه بێت و به يه‌ك چاو سه‌يرى هه‌موو لايه‌نه‌كان بكات.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هەروەها يادى خوالێخۆشبوو پارێزگارى پێشوو د. فه‌رسه‌ت سۆفى کردەوە کە بە نەخۆشیى کۆڤید_19 کۆچى دوایى کرد، پرسە و سەرەخۆشى لە هەموو ئەو خێزانانەش کرد کە بەهۆى ئەو نەخۆشییەوە، ئازیزانیان لە دەست داوە. بەڕێزیان پارێزگارى شەهید خوالێخۆشبوو فرەنسۆ هەریریشى بەبیر هێنایەوە کە ئەمڕۆ 18ى شوبات، یادى شەهیدبوونیەتى.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، بەڕێز ئومێد خۆشناوى دڵنیا کردەوە كه هه‌موو هاريكارى و پشتگيرييه‌كى خۆیان و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌ركه‌كه‌يدا سه‌ركه‌وتوو بێت و بتوانێت به باش‌ترين شێوه خزمه‌ت به پارێزگاى هه‌ولێر و هاووڵاتیان بكات.