نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2021/6/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز جان گادفره‌ى، نێرده‌ى تايبه‌تی ئه‌مه‌ريكا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌وه‌كاله‌ت و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و جموجۆڵه‌كانى داعشيان له عيراق تاوتوێ كرد و جه‌ختييان له پێويستيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان و هاريكارى و ميكانيزمێكى كاراى هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عيراق و پێشمه‌رگه به پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمان بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش، به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشاييى ئه‌منى كرده‌وه.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌وه‌ى به‌رده‌واميى په‌لاماره‌كانى داعش هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه و مه‌ترسيى جددين بۆ ئاسايش و ئاراميى عيراق و سووريا، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانى ئافريكاش، بۆيه داكۆكييان له‌وه كرده‌وه كه شه‌ڕى دژى داعش و توندڕه‌وى به ته‌نيا له ڕێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێ ڕێگه له هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى تيرۆر و توندڕه‌وى بگيرێت. له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه به دۆخى كه‌مپى هۆڵ له سووريا كرا و جه‌خت له پێويستيى كاركردن بۆ ڕێگرى له زه‌مينه‌ى توندڕه‌وى كرايه‌وه.
گرنگيى يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش بۆ شوێنه‌كانيان، دووباره‌بوونه‌ى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانان له عيراق، هه‌وڵه‌كان و هاوبه‌شى و هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه، دۆخى ئێستا و داهاتووى سووريا و پرسى كورد له‌و وڵاته، كۆنفرانسى هه‌فته‌ى داهاتووى وه‌زيرانى وڵاتانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له ڕۆما و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.