ئەمڕۆ هه‌ینی 23/6/2023 بە نوێنەرایەتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە قودداس و پرسەی مەتران جاك ئیسحاق، که‌سایه‌تیی دیار و ناسراوی ئایینیی کلدانی بەشدار بوو کە لە کاتدرائییەی ماریووسف لە شارۆچکەی عەینکاوە بەڕێوەچوو.
بەڕێز سه‌رۆكی دیوان پرسە و سەرەخۆشیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی به کەسوکاری کۆچکردوو و که‌نیسه‌ی کلدانی ڕاگه‌یاند و هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی شاد بکات و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت. هەروەها تاجەگوڵینەی هاوخەمیی به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمی قودداس و پرسەکە دانرا.