له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز جۆن ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه له ڕووی ئه‌منی و سیاسییه‌وه، په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پاریس له بواره جیاوازه‌كاندا و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌پێی ده‌ستووری عێراق، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/7/2019 له پاريس به‌ڕێوه‌چوو، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، هه‌نگاوه پێویسته‌كانی دوای قۆناغی شه‌ڕی داعش له ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا، باس كران.
تاوتوێكردنی بوونی ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی و به‌رز نرخاندنی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان، مه‌ترسییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وهی تیرۆر، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.