ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/4/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرێترى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق له‌ڕووى سياسى و ئابوورى و ئه‌منييه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش تاتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێراى خستنه‌ڕووى پوخته‌يه‌ك له به‌رنامه و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، جه‌ختى له گرنگيى ڕۆڵى يارمه‌تيدره‌ى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرده‌وه كه له‌نێوان هه‌موو هێزه و لايه‌نه‌كاندا له گفتوگۆدايه و ده‌خوازێت له چوارچێوه‌ى ئه‌ركى خۆي‌دا له عێراق هاوكارى بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان.
لاى خۆيه‌وه خاتوو پلاسخارت خۆشحاڵيى خۆى به به‌رده‌اميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى و هيواى خواست هه‌رێمى كوردستان و عێراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بگه‌نه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و هه‌موو لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌راندنى دۆخه‌كه و له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريدا پێكه‌وه هاوكار بن.