Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌

2024-03-30T16:24:55.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/3/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كرد.

له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ‌په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى گرنگيى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و تێبينى و نيگه‌رانيى لايه‌نه‌كان گۆڕييه‌وه‌ و جه‌ختيان له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستن و مسۆگه‌ريى مافى هه‌مووان كرده‌وه‌.

مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.