سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٢/١ لە یادی ١٧ ساڵەی شەهیدانی ١ی شوباتدا، تاجەگوڵینەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان لە پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر دانرا.
پاشان لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا بەڕێز جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان و قارەمانییەتیی شەهیدان و پێشمەرگە و گیانفیدایییان لەپێناو ئازادیی کوردستاندا کرد، هەروەها تیشکی خستە سەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تێکشکاندنی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە.
هەر ئەمڕۆ لە تویتێکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ یادی شەهیدانی ١ی شوبات نووسیویەتی: ’’له یادی شههیدانی ١ی شوباتدا سهری ڕێز و نهوازش بۆ گیانی پاکیان دادهنوێنین. به شکۆوه یادیان دهکهینهوه. با یادی شههیدانی سهرکرده، ئازیزان و خۆشهویستانمان که خوێنیان تێکهڵ بوو، پێکهوه شههید بوون، بکهینه ههوێنی یهکڕیزی و پێکهوهیی بۆ بهدیهێنانی ئامانجهکانیان’’.