
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/10/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارك سترۆ كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و ڕووداوه‌كانى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا نيگهرانيى خۆيان له ئه‌گه‌ر و مه‌ترسيى فراوانبوونى ئاڵۆزييهكان و لێكه‌وته‌كانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕى و جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماتييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، كرده‌وه.
تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
