Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسولى گشتیی نوێى به‌ريتانيا كرد

2024-02-12T14:31:53.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/2/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا به‌خێرهاتنى به‌ڕێز جه‌يمس گۆڵدمان كونسولى گشتيى نوێى به‌ريتانياى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ريتانيادا‌‌، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز گۆڵدمان خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و خوازياره‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببات.

تاوتوێكردنى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.