
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/6/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌رمان تۆپچو كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى نوێى وڵاته‌كه‌ى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى نیشاندا و دووپاتى كرده‌وه كه توركيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هيواى خواست له ميانى ئه‌ركه‌كه‌يدا بتوانێت بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا بدات.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
