Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق كۆبووه‌وه‌

2023-04-08T11:47:42.000000Z
هه‌واڵ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فايق زێدان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى گشتى و دوايين پێشهاته‌كان و ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕۆڵى ئه‌رێنيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له لێكنزيككردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پێويستيى پشتگيريى هه‌مووان بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵيى كرده‌وه‌.

دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.