
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/10/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز سێرج ديكشن باڵیۆزى به‌لژيكا له عێراق و ئوردن كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌لژيكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، گرنگيى شياندنه‌وه‌ى ڕفێنراوانى ئێزديى ڕزگاربووى ده‌ستى داعش، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان، تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شداريى به‌لژيكا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و هاوكارييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانیان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى دروستى سيسته‌مى فيدراڵى له عێراق و كارى پێكهوهيى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها به‌ڕێز باڵيۆزى به‌لژيكا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيرورايان گۆڕييهوه.
