
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە کە رۆڵی ئەو کۆکەرەوەی گرووپە سیاسیی و ئیتنیکی و ئاینییەکانە و داواشی لەوانە کرد کە "پێگەی یەکتر بنکۆڵ دەکەن" و لەجیاتی ئەوە "بیر و هەڵسوکەوت و کردارمان یەکبخەین... لەپێناو گەڕان بەدوای داهاتوویەکی هاوبەشدا."
لە یەکەم وتاریدا وەک سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراو، بەڕێزیان، کوردستانیانیان دڵنیاکردەوە لەوەی کە تاکە "داواکاری و داخوازی"ی ئەو، ئەوە بووە کە ماوەی دەسەلاتی ئەو پێکەوەژیانێکی ئاشتییانە و سەقامگیری بێت '' بەبێ هیچ جیاکارییەکی نەتەوەیی و ناوچەیی و ئاینیی".
بەڕێزیان گوتیان: "پێم وانییە کەسێک هەبێت ئاوات بۆ یەکڕیزی و کۆکبوون و تەبایی و وەلانانی جیاوازییەکانمان نەخوازێت".
"من دەزانم کە ململانێ و جیاوازیی هەر دەمێنن، ئەمە شتێکی ئاساییە، بەڵام داوا دەکەم با بیرکردنەوەمان ناکۆک و ناتەبا و ناساز نەبێت. با بیر و هەڵسوکەوت و کردارمان پێکەوە بنیاتنەرانە بێت بۆ گەڕان بەدوای چارەسەر و داهاتوویەکی هاوبەشدا"
"داواکاری من وەک سەرۆکی چەند ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان ئەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ هێنانەدی ئاواتێک کە لە خۆمان و لە هەریەک لە حزبەکان گەورەترە"
لەپێناو بەدەستهێنانی ئەمەدا، بەڕێزیان کوردستانیانیان ئاگادار کردەوە کە پێویستە "پێکەوە بە جددی کاربکەن" بۆ زامنکردنی "مافی مرۆڤ، ئازادییەکان و پرەنسیپەکانی جیهانی پێشکەوتوو" بۆ ئەوەی کوردستان ببێتە "وڵاتێک بۆ هەمووان.
''ههموومان یهك خۆر لهسهرمان ههڵدێت. ئێمه یهك ئایینده و چارهنوسمان ههیه.''