هه‌ر له درێژه‌ى ديداره‌كانيدا له ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌يمس كليڤه‌رلى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى وزه و ياساى نه‌وت و گاز له عێراق، گفتوگۆيان كرد.
به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وى به‌ريتانيا، به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دووپات كرده‌وه. به‌ڕێزيان ئاماژه‌ى به‌وه دا كه به‌ريتانيا وه‌ك هاوبه‌شێك به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوچه‌كه گرنگه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاريكارى و پشتگيريى به‌رده‌وامى به‌ريتانيا ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيادا كرده‌وه، هه‌روها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا چه‌ندين پرسى ديكه و ئه‌و ئاڵنگاريانه‌يان خسته به‌ر باس كه ڕووبه‌ڕووى جيهان ده‌بنه‌وه.