هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2023/2/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌نتۆنيۆ تیانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و به‌تايبه‌تى باسيان له فراوانكردنى هاريكاريى ئيتاليا بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد له بوارى شوێنه‌وارناسيدا، هه‌روه‌ها دابينكردنى بورسى خوێندن بۆ قوتابيانى هه‌رێمى كوردستان له ئيتاليا.
به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاليا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئابوورييان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئيتاليا خوازياره ده‌رفه‌تى زياترى پرۆژه‌ى هاوبه‌ش و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانياكانی وڵاته‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر و فراوانكردنى بواره‌كانى په‌يوه‌نديى و هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئيتاليا و هه‌موو ئاسانكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيتالى دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌موو پشتگرى و هاوكارييه‌كانى ئيتاليا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، كێشه‌ى وزه و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى له ئه‌ورووپا و دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.