Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رويج كۆبووه‌وه‌

2023-02-18T17:21:31.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ميونشن، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو ئه‌نكين هويتفيلدت، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌رويج، ده‌رباره‌ى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌رويج گفتوگۆى كرد.

له‌ لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو هويتفيلدت سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵ و كاريگه‌ريى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ربارى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنيان، بيروڕاى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گۆڕييه‌وه‌.

په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.