
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/6/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامى له عێراق و سووريا تاوتوێ كران و جه‌خت له پێويستيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يماناندا كرايه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، داكۆكى له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه كرايه‌وه. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگيى پشتيوانيكردنى پرۆسه‌كه و نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، هاوڕا بوون.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
