![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2024/01/NB_Musin-Mendelawi-14-1-2024.jpg)
له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له به‌غدا، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محسن مه‌نده‌لاوى، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منى و ڕۆڵى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات‌دا، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سهقامگيريى عێراق پێكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و تێكچوونى سهقامگيريى هه‌ر به‌شێكى عێراق، كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى ته‌واوى وڵات هه‌يه، بۆيه ده‌بێ هه‌مووان له عێراق كار بكه‌ن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى.
![](/uploads/old_images//2024/01/NB_Musin-Mendelawi1-14-1-2024-scaled.jpg)