
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/10/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوره‌سمى يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌ڵمانيادا كرد كه به "ڕۆژى يه‌كگرتنه‌وه" ناسراوه و له‌لايه‌ن كونسولخانه‌ى گشتيى ئه‌ڵمانياوه له هه‌ولێر، ساز كرا.
له ڕێورهسمهكهدا به‌ڕێزان نوێنه‌رانی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتانى بيانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و كه‌سايه‌تى و ميوان له پێكهاته جياكانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى ڕۆژى نيشتمانى له ئه‌ڵمانيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی بانگهێشتکردن و ده‌ستخۆشى له ئاماده‌كاران و ستافى كونسولخانه‌ى ئه‌لمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕێكخستنى چالاكييه‌كه.


