Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ڕۆڵى UN له‌ عێراق به‌ ئه‌رێنى ناوزه‌د ده‌كات

2024-02-17T14:04:55.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/2/17 له‌ كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێز ڤۆلكه‌ر پێرسێس سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به‌ ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كاندا له‌ عێراق، سوپاس و پێزانينى بۆ ئاماده‌يى و ڕۆڵى ئه‌رێنيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز پێرسێس تيشكى خسته‌ سه‌ر ئه‌ركى خۆى و تيمه‌كه‌ى بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه‌ى ڕۆڵ و كارى تيمى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى عێراق و پێشهاته‌ ئه‌منى و سياسييه‌كانى، سه‌ر‌نج و بيروبۆچوونه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئاڵۆگۆڕ كرد.

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.