Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كات

2023-06-01T06:40:06.000000Z
هه‌واڵ پەیام و پەیوەندی

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، بۆ يادى (48) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتى، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێزيان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركرايه‌تى و ته‌واوى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ خه‌بات و مێژووى يه‌كێتيى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و پێگه‌ و ڕۆڵى به‌ بير هێنايه‌وه‌ و هيواى خواست ئه‌م ياده‌ ببێته‌ هانده‌رى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، به‌ ناوى خۆى و سه‌ركردايه‌تيى يه‌كێتييه‌وه‌، سوپاس و پێزانينى بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربرى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.