![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2023/04/President-of-the-Kurdistan-Region-met-with-the-leader-of-the-Siyada-coalition2.jpeg)
ئێوارەی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/4/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خه‌ميس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى سياده، دوا پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و کارنامه‌ی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراقیان تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له هاريكاريى هاوبه‌شى هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و گرنگیی پشتگيرييان له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ سه‌رخستن و جێبه‌جێکردنی ته‌واوی كارنامه‌كه‌ى كرده‌وه، به شێوه‌یه‌ک که سه‌قامگیری و ماف و شایسته‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق دابین بکات.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێکی دیکه ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی وڵات و ڕه‌وشی پێکهاته‌کانی عێراق، خرانه به‌ر باس.
![](/uploads/old_images//2023/04/President-of-the-Kurdistan-Region-met-with-the-leader-of-the-Siyada-coalition1.jpeg)