ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له به‌رده‌واميى پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووريا و هه‌سه‌ده ده‌ڕوانين. به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى دروست ده‌كات و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌هێنێته‌وه ئاراوه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئاڵۆزييه‌كانه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لايه‌نه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا له په‌يوه‌نديداين بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كاندا. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى، هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
داوا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى له پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و يارمه‌تييه‌كين به‌مه‌به‌ستى ڕاگرتنى شه‌ڕ و گه‌يشتن به ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن. جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ينه‌وه كه پێويسته مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سووريا پارێزراو بن و له ده‌ستوورى داهاتووى سووريادا مسۆگه‌ر بكرێن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/1/20