Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و وەزيرى دەرەوەى سووريا پەيوەندييەكى تەلەفۆنييان ئەنجام دا

2026-02-28T16:48:00.000000Z
هه‌واڵ په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/28 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریاوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان بەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، تاوتوێ کران.

هه‌ردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە.